سەردێر

تەندروستی هەڵەبجە لەمەرزی پشتە دەست بەسەر ٢٢٠ كارتۆن پسكیت دا گیرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە یەكەی پشكنینی خۆراك لە مەرزی پشتە دەست بەسەر بڕی ٢٢٠ كارتۆن پسكیت و  ٦٠ كارتۆنی ٢٥ كیلۆگرامی رشتە گيرا، كه بەرواری بەسەرچوونەكەی سڕا بووەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی گەران و پشكنین لە یەكەی پشكنینی خۆراك لە مەرزی پشتە لیژنەكان دەستیان گرد بەسەر بڕی ٦٠ كارتۆنی ٢٥ كیلۆگرامی رشتە، كه بەرواری بەسەرچوونەكەی سڕا بووەوە

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕی ٢٢٠ كارتۆن پسكیت كە بەرواری ئێرانی لەسەر بووە لەهەمان كاتدا هەستاون بە لە ناوبردنی .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە