سەردێر

پۆلیسی هەولێر بكوژەكەی نزیك پردی سەیداوا دەستگیر كرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە شەقامی 30 مەتری نزیك پردی سەیداوە ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوویدا، بەوهۆیەوە پیاوێكی بە تەمەن گیانی لەدەستدا، ڕووداوەكە لەسەر كێشەی كۆنی كۆمەڵایەتی لەنێوان بكوژ وكوژراوەكە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ئەمڕۆ كاتژمێر (٦)ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیك پردی سەیداوە ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوودەدات و لەئەنجامدا كەسێك بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەردەكەوێت گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداو ڕادەكات.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، دەستبەجێ هێزەكانیان چونە شوێنی ڕووداوە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت بە ناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ لەكاتی ئێستادا دەستگیركراوە، كە هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن لەنێوان تۆمەتبار و كوژراودا.

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
ئەمڕۆ كاتژمێر (٦)ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیك پردی سەیداوە ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوودەدات و لەئەنجامدا كەسێك بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەردەكەوێت گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداو ڕادەكات، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە توانرا شوناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ لەكاتی ئێستادا دەستگیر كراوە كە هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن لەنێوان تۆمەتبار و كوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بكرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏ڕیش‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎