سەردێر

وەزیری خوێندنی باڵا؛ ژمارەیەكی زۆر له خوێندكاری 12ی ئامادەیی داواكاریان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان پێشكەشكردوە

خەڵك
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێشكەشكردن لەڕێگەی زانكۆلاین زیاتر لە 52 هەزار خوێندكاری دەرچووی پۆلی دوانزە داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان پێشكەش كردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی (2021/10/14) بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونی بریكاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان و ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرانی گشتی تایبەتمەند، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە سەرۆكایەتی زانكۆی چەرمو لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەركمانە بە پێشكەشكردنی باشترین كواڵتی خوێندن خزمەت بە پایتەختی شەهیدان و خەڵكی ئەم ناوچەیە بكەین، چونكە ڕێبەرایەتی خەڵكێكی تێكۆشەرو بەش مەینەتی میللەتەكەمان دەكەن و سوپاسیشیان دەكەین بۆ هەوڵ و ماندوبونیان بەمەبەستی پێشخستنی زانكۆكەیان.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، ئامانج لەو كۆبونەوەیە گفتوگۆكردنە لە بارەی گەڕانەوەی دەسەڵاتەكانی خەرجی لەسەر داهات و پەسەندكردنی پلانی وەرگرتن لە زانكۆكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەشێوەیەك پلانەكان هاوتەریب بێت بۆ سودی دەرچووان و پێداویستیەكانی بازاڕی كار.

ئاشكراشیكرد ، وەزارەتەكەی بەڕەچاوكردنی كواڵتی خوێندن و لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانێكی تۆكمە، كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات ، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان كە داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردوەو ژمارەكەیان بریتیە لە 52 هەزارو 533 دەرچوو.

‎May be an image of ‎‏‏٣‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎





هەلبژاردە

گرنگترینەکان