سەردێر

حكومەتی هەرێم؛ بۆ چارەسەركردنی بەنزین دوو ڕێگە دەگرێتەبەر

خەڵك
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆكاری گرانبوونی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت، دەشڵێت،”بۆ چارەسەركردنیشی ‌وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی سەردانی بەغدا دەكەن بۆ گفتوگۆكردن”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری بەنزین لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت و ئەویش پەیوەستە بەنرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان ‌،‌ نرخی بەنزینی هاوردەكراو بەرزبوەتەوە‌‌.

ڕاشیگەیاند، لە هەندێك وڵاتی دراوسێوە هەناردەكردنی بەنزین بۆ هەرێم لە دەروازە سنورییەكان ڕاگراوە، بۆ چارەسەركردن ‌وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ڕاسپێردراون سەردانی بەغدا دەكەن بۆ گفتوگۆكردن.

ئاشكراشیكرد، هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت دەكەن بۆ ئەوەی پلانی گونجاو بۆ هاوردەكردنی بەنزین دابنرێت.