سەردێر

ئاسایشى سلێمانی ؛ بكوژی كارمەندەكەی سیكورتی دەروازەستی دەستگیركرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، پاش چەند كاتژمێرێك لە تاوانەكە تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش ئە‌وە‌ی هێزە‌كانیان ئاگاداركرانە‌وە‌ لەبوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حكومەت، دوای كەمتر لە چەند كاتژمێر لە تاوانەكە توانرا بكوژەكە دەستگیر بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

*راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی-یە‌وە‌*
پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز ( قوباد تاڵە‌بانی )
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی.
لە‌گە‌ڵ رێزدا
*بە‌ڕێوە‌بە‌رايه‌تی ئاسایشی پاريزگاى سليمانى *
١٤ی ١٠ی ٢٠٢١

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان