سەردێر

بەمزوانە نێردەی بایدن دەگاتە بەغدا و هەولێر

پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتی عیراقەوە هەیە

خەڵك-
سەرچاوەیەكی باڵا، سەردانێكی چاوەڕوانكراوی نێردەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی عیراق، بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی باڵا كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”برێت ماكۆرگ، ڕێخەری پێشووی حكومەتی ئەمریكا، بەمنزیكانە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و سەرۆكایەتییەكانی تر، گفتووگۆ دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ماكۆرگ گەشتێك لە بەغدا دەستپێدەكات، بەر لەوەی بچێتە هاولێر و چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردەكانی تری لایەنە سیاسییەكان بكەوێت”.