سەردێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق كۆبوەوە

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەكانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئۆكتۆبەری 2021 پێشوازی لە جینین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەكانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پشتگیریكردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنرا.

هەردوولا خوازیاربوون كە حكومەتی داهاتووی عێراق، حكومەتێكی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێكهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بكات.