سەردێر

تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 2383 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3179 كەسیش چاكبوونەتەوە و 26 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 هەزار و 466 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2383 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 100 و سلێمانی 583 و هەولێر 541 حاڵەت و دهۆك 285 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3179 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 659 و هەولێر 400 و دهۆك 475 و كەركوك 113 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 26 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 3 و هەولێر 2 دهۆك 4 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 22681 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎