سەردێر

بەغدا و هەرێم تابلۆی ئۆتۆمبێل یەكدەخەن

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عیراق، ئەو ڕێكارە نوێیانە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندی بە یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هەیە لە هەرێم و ئاسانكاریی لە مامەڵەی هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ پێنح شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حەیدەر كەریم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گشتی عیراقەوە بڵاویكردەوە”پاكێجێكی لێكتێگەیشتن هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەپێناو یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ئاسانكاریی ڕێكارەكان بۆ هاووڵاتیان”.

بە وتەی كەریم حەیدەر”چاوەڕوانی ڕێكارەكان دەكەین و لە حاڵەتی تەوابوونیان ڕایدەگەیەنین كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لەخۆدەگرێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە لە ناوەند و هەرێم”.