سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 240 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 240 ملیۆن و 21 هەزار و 144 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12.30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 240 ملیۆن و 21 هەزار و 144 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 891 هەزار و 281 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 217 ملیۆن و 344 هەزار و 890 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 547 هەزار و 920 كەس و 739 هەزار و 778 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.