سەردێر

كۆمسیۆنی عێراق: یاری بە دەنگەكانەوە ناكرێت

خەڵك-

ئەندامێكی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ گوشارێكی سیاسی لەسەر كۆمسیۆن نییە.

عیماد جەمیل ئەندامی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆمسیۆن ئەنجامی ئەو دەنگانەی ڕاگەیاندووە كە بەئەلیكترۆنی پێیگەیشتووە، 3 هەزار و 600 ئامێری دەنگدان بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لەكار وەستابوون.
وتیشی”ئەو وێستگانەی ئامێرەكانیان كێشەی هەبوو لەڕێگەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانەوە ئەنجامەكانیان ووردبینی تێدا دەكرێت”.

ئاشكرایكرد، عیماد جەمیل رەتیكردەوە، تێبینی لەبارەی بوونی كێشەوە، مانای ئەوە نییە كە یاری بە دەنگەكانەوە دەكرێت.