سەردێر

كەشێكی هاوینەیی گەرم هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
دوای ئەو بارستە هەوایەی ماوەچەك ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بۆ چەند ڕۆژێك دووبارە كەشێكی هاوینەیی گەرم دەگەڕێتەوە ناوچەكە و پلەكانی گەرما بۆ چەند ڕۆژێك بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، سبەی پێنج شەممە ١٤-١٠-٢٠٢١ لە تەواوی ناوچەكانی ھەرێم پلەكانی گەرما بەڕێژەی ٣ تا ٥ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە و كەش و ھەوایەكی گەرم و شێدار لەناوچەكەدا ئەڕەخسێنێت.

وتیشی، “بەرزترین پلەكانی گەرما بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ٣٤ پلە ، ھەولێر ٣٥ پلە ، دھۆك ٣٢ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ پلە ، كەركوك ٣٦ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە لە نێوان ٣٨ تا ٤٠ پلەی سیلیزیدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان ٣٢ بۆ ٣٤ پلە ئەبێت ە ئاسمانی ناوچەكەش بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری كەمی ئەبێت “.

ڕاشیگەیاند، كاریگەری ئەم گەرمایە تا ڕۆژی شەممە ١٦-١٠ی سەرەتای ھەفتەی ئایندە بەردەوامی ئەبێت و لەھەمان ڕۆژەوە كاریگەری كەمدەبێتەوە واتا تەنھا سبەی و دوو سبەی كاریگەری ئەبێت.