سەردێر

كاتی دابەشكردن و چارەنووسی لێبڕینی مووچە بڕیاری لێدرا

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت.

میدیاكانی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، “بەپێی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی، ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

ڕوونیشیكردەوە، لەبەرئەوە مانگانە بەبێ لێبڕین دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕێی ڕێككەوتنی نوێ دەكرێت.

بڕیارە، لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت و بەتەواوی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بدرێت.