سەردێر

وادەی كۆتایی كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی ئاشكراكرا

خەڵك-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، وادەی كۆتایی كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی ئاشكرا دەكات.

لیوا خالید ئەلمحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند”بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە بەردەوامن لە كاركردن بۆ تەواوكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی، ڕاگرتنی كاركردنیش بە ناسنامەی باری شارستانی، لەو دەمەدا دەبێت كە ڕێژەیەكی گەورەی كارتی نیشتمانی تەواو بكرێت و دابەش بكرێت بەسەر هاووڵاتیان”.

بە وتەی ئەلمحنا، “بەپێی چاودێران و شارەزایان، چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا، زۆرینەی هاووڵاتیان ببنە خاوەنی كارتی نیشتمانی”.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، دەستپێكردنەوەی دەركردنی كارتی نیشتمانی یەكگرتووی لە بەغدا و پارێزگاكان ڕاگەیاند.