سەردێر

بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا

خەڵك-

كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات و بڕیار درا بە دەستلەكاركێشانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن، كە ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكەش دەگرێتەوە.

خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەك هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەكاربكێشینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاوكات لە زووترین كاتدا دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە پێكدەهێندرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی شكستیان لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق و نەهێنانی هیچ كورسییەك بڕیاری كشانەوە لە حكومەتی هەرێم و سەرجەم حكومەتە خۆجێییەكان بدەن.