سەردێر

بەوهۆیەی ناوى ڕۆناڵدۆيە داوای لێبوردنی لە مێسی كرد

خەڵك-
هاندەرێكی ئەرجەنتینی داوای لێبورنێكی جیاوازیی لە مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد لەبەرانبەر هەڵەیەك كە ئەو نەیكردووە، سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی مانشستەر یونایتد.


ڕۆناڵدۆ و مێسی بۆ چەندان ساڵ دەچێت لەسەر بردنەوەی ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان كێبڕكێ‌ دەكەن، بەو پێیەی مسێی 6 جار ناسناوەكەی بردۆتەوە و ڕۆناڵدۆش 5 جار.

هاندەرێكی ئەرجەنتینی ئامادەی بارەگای مەشق و ڕاهێنانەكانی ئەم دواییەی تانگۆ بوو لە میانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پیرۆ لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022.

هاندەرەكە ناوی كریستیانۆیە كە ناوی ڕكابەری مێسییە و لافیتەیەكی بەرزكردبۆوە كە تێیدا داوای اێبوردنی لە مێسی كرد، بەو پێیەی دایكی بە ناوی ڕۆناڵدۆوە ناوی ناوە.

هاندەرەكە لە لافیتەكەدا نوسیبوی”لیۆ داوای لێبوردن دەكەم. ئەوە هەڵەی دایكمە كە ناوی منی بە ناوی ڕۆناڵۆوە ناوناوە”.

مێسی و ڕۆناڵدۆ لەم ماوەیەی دواییدا چوونە لیستی ئەو 30 یاریزانەی كاندیدن بۆ بردنەوەی باشترین یاریزان لە ساڵی 2021 كە لەلایەن گۆڤاری “فرانس فۆتبوڵ”ی فەرەنساییەوە پێشكەش دەكرێت.