سەردێر

دەنگدەرانی هەولێر بە زیاتر لە 50 ملیۆن كەس ئەژماركراون

هەڵەیەكی زەقی كۆمسیۆنە

خەڵك-
لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لەدوای جیاكردنەوەی دەستی دەنگدەكان لە وێستگەكاندا كە بە تیروپشك دیاریی كران و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوە ڕاگەیەندران، ژمارەی دەنگدەران لە بازنەی یەكی پارێزگای هەولێر بە ژمارەیەك دانراوە، كۆی گشتی دانیشتوانی عیراق تێدەپەڕێنێت كە بە 40 ملیۆن كەس مەزندە دەكرێت.

بەپێی وێنەیەك كە لەلایەن هەندێك لە میدیا عیراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر دەردەخات، كۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە بازنەی یەكی پارێزگای هەولێر گەیشتۆتە 50 ملیۆن و 163 هەزار و 403 دەنگدەر.

بەپێی ئەو ژمارەیە دەركەوێت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكەی یەك شەممەی ڕابردووی كرد، كارەكانى پشێوی و هەڵەی گەورەيان تێداكراوە و ئەم وێنەیەش یەكێك لەو هەڵە زەقانە دەردەخات، ئەگەر بەبێ‌ مەبەستیش بوبێت.