سەردێر

مەترسیدارترین ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1099 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 20 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5311 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 509 كەس و سلێمانی 393 كەس و لە گەرمیان 29 كەس و دهۆك 140 و هەڵەبجە 28 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 1805 كەس چاكبوونەوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 11 كەسیان لە سنووری سلێمانی بوون.

No photo description available.