سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو برینداری لێكەوتەوە

خەڵك-
كەمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگای كەلار- كفری بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕێگای كەلار- كفری ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس بارهەڵگر و تۆیۆتا هایلۆكس ڕوویداوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتێكدا بارهەڵگرەكە بە ئاڕاستەی كەلار هاتووە و پیكابەكە لە گوندی حەسیرەوە هاتووە پێكیانداداوە و لەئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێكی پیكابەكە بەسووكی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكانی هاتووچۆ گەیشتونەتە سەر ڕووداوكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.