سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 1766 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 3245 كەسیش چاكبوونەتەوە، 35 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21 هەزار و 354 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 1766 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و هەولێر تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 450 و لە هەولێر 509 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3245 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان سلێمانی و هەولێر و واست و دهۆك بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 35 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 11 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.