سەردێر

ئەنجوومەنی وەزیران پشووی يادى لەدایكبوونی پێغەمبەری دیاری كرد

خەڵك-
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، پشووی ڕۆژی يادى لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دیاری دەكات .

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند، “دوو شەممەی داهاتوو 18ی تشرینی یەكەم وەك پشووی ڕۆژی لەدایكبوونی پیبَغەمبەر محەمەد (د.خ) دیاری كرا و بڕیاریدا لە هەموو فەرمانگە و دەزگا حكومییەكاندا بكرێتە پشووی فەرمی”.

پێشتر سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، كە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو، لە هەرێمی كوردستانیش دەكرێتە پشتووی فەرمی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و دەوام لە فەرمانگە فەرمییەكانی حكومەتدا ڕادەگیرێت.