سەردێر

پەروەردەی شارێك ژمارەیەك وانەبێژ دادەمەزرێنێت

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار  ڕایدەگەیەنێت ، پێویستیان بە ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ هەیە لە دەرچووانی بەشی هونەر و باخچەكان، ئاڕەزوومەندان سبەی سەردانی پەروەردە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم .

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا داوا لەو مامۆستایانە دەكات، كە دەرچووی بەشی هونەرو باخچەكانن دەیانەوێت وەك وانە بێژ دەست بەكاربن سەردانیان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مامۆستایانی وانەبێژی ئەو دوو بەشە دەتوانن سبەینێ پێنج شەممە 14ـ10ـ2021 سەردانی دیوانی پەروەردەی كەلار بكەن بەمەبەستی پڕكردەنەوەی فۆرمی وانەبێژی و دانانیان وەك وانەبێژ بەپێی ڕیزبەندی.