سەردێر

تەندروستی عیراق لەبارەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ھۆشداری دەدات لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و دەشڵێت، لە 21% ی ھاووڵاتیان ڤاكسینیان وەرگرتووە.
ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی، لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، دوور نییە لە كۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داھاتوو، شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق بڵاوببێتەوە، ئەوەش بەھۆی بەربڵاوی ڤایرۆسەكە لە جیھان و بوونی چەندین جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا.

ڕوبا فەلاح وتیشی: لە 21%ی كەسانی پێگەشتوو و سەروو 18 ساڵ لە عیراق، ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و ئامانجیان ئەوەیە تاكۆتایی ئەمساڵ ڕێژەكە بگەیەننە 20 ملیۆن كەس، كە تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن و 29 ھەزار كەس لە سەرتاسەری عیراق و ھەرێمی كوردستان، ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.