سەردێر

ئاڵوگۆڕێكی چاوەڕوانكراو لەنێوان یوڤنتۆس و ڕیاڵ مەدرید

خەڵك-
ماسیملیانۆ ئەلجێری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی، هەوڵدەدات لە میركاتۆی داهاتووی زستانە، یاریزانێكی هێڵی ناوەڕاست دەستەبەر بكات.

بەپێی ماڵپەڕی (كالیچیۆ میركاتۆ)، ئەلجێری سەرسامە و دەیەوێت دانی سیپایۆس یاریزانی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید لە كانوونی دووەمی داهاتوو بهێنێتە ڕیزەكانی یانەكە .

یوڤنتۆس پلانی هەیە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕپێكردن لەگەڵ مێرنگی ئەنجام بدات كە لەخۆگرتنی سیپایۆس لەبەرانبەر گواستنەوەی ئەدریان رابیۆ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە بۆ قەڵای سانتیاگۆ برنابیۆ لەخۆدەگرێت.

دانی سیپایۆس دوای ئەوەی لە خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكانی (تۆكیۆ) تووشی پێكان بوو، لەم وەرزەدا هیچ یارییەكی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نەكردووە.

ماڵپەڕە ئیتاڵییەكە دەڵێت، كارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، خەونی بە بەستنی بۆندێكەوە بینیوە لەگەڵ رابیۆ كاتێك لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئیڤرتۆن كاریی دەكرد.