سەردێر

كۆمسیۆن بۆ ژماردنەوەی دەستی دەنگدان و ئەنجامی كۆتایی بڕیاریدا

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای دەكات، كە جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە وێستگەكانی دەنگدان هاوتای جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی بووە.

جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لە 8745 وێستگەی دەنگدان جیاكردنەوەی دەستی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن كراوە و ئەنجامەكانی 100% هاوتای جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەنگدان بووە و هیچ كێشەیەكی نەبووە.

ڕاشیگەیاند، لەمڕۆوە تانەكان لە ئەنجامی دەنگدان و پڕۆسەی هەڵبژاردن وەردەگیرێن و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردەوە، تا ئێستا دەنگی 3681 وێستگە بەدەست جیاكراونەتەوە و ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی ئەو وێستگە و بنكانەی سكاڵایان لەسەرە لەماوەی 24 كاتژمێردا دەخرێنە سەر ئەنجامی دەنگەكان.

ئاشكراشی كرد، ئەو ئەنجامانەی ڕاگەیەنراون، ئەنجامی كۆتایی نین و دوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان ئەنجامی كۆتایی ڕادەگەیەنن.