سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ كەس بوونە قوربانی

خەڵك-
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای كەلار، 3 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووەن ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگای نێوان ( كەلار – سالح ئاغا ) ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (نیسان ناڤارا و هۆندای سەنتافی) ڕوویداوە و لە ئەنجامی ڕووداوەكە سێ كەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران.