سەردێر

سۆران، كەسێك بە 10 كیلۆ هێرۆینەوە دەستگیركرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتیی‌ نەهێشتنی‌ ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیركردنی كەسێك لە سنوری سۆران بە 10 كیلۆگرام مادەی‌ هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی‌ نەهێشتنی‌ ماددە هۆشبەرەكانەوە بڵاوكرایەوە”لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانیانەوە لە سنووری‌ سۆران، دەستی بەسەر 10 كیلۆگرام مادەی‌ هۆشبەر لە جۆری‌ “هێرۆین”دا گرتووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە چوارڕیانی‌ باعەدری‌-شێخان، تۆمەتبارێك بەناوی‌ (د. ا. م) گیراوە كە دانیشتووی‌ حاجیاوە بووە، ئێستا پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ كراوەتەوە”.

هێزەكانی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، بەدواداچوونی بەردەوامییان هەیە لەسەر ماددە هۆشبەرەكان، بۆیە زۆر لەو ماددە هۆشبەرانەی كە هەوڵ دەدرێت بەكاربهێنرێن یان بخرێنەبازاڕەوە، دەستییان بەسەردا دەگیرێت.