سەردێر

هادی عامری: ئەنجامی هەڵبژاردنەكە قبوڵ ناكەین

هەڕەشە دەكات

خەڵك-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكە دەكات و دەڵێت ڕەتیدەكەینەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عامری لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند”باجەكەی هەرچییەك بێت، ئەو ئەنجامە دروستكراوە قبوڵ ناكەین”.

بە وتەی هادی عامری”بەوپەڕی هێزەوە بەرگری لە دەنگی كاندیدەكان و دەنگدەرانمان دەكەین”.

ئەم لێدوانە توندەی عامری دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامی سەرەتایی ڕاگەیەندراوی هەڵبژاردنەكە بوو كە هاوپەیمانی فەتح 14 كورسی بەدەستهێنا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە فەتح لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2018دا زیاتر لە 40 كورسی پەرلەمانی دەستەبەركردبوو.