سەردێر

پارتی هەڵوێستی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ڕاگەیاند

خەڵك

پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەرۆك كۆماری داهاتووی ڕاگەیاند.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە ئەمە وەك عورفێكی لێهاتوەو قسەی لەسەرناكرێت، لەناو كوردیشدا وەك پێشتر لایەنە كوردستانیەكان پێكەوە گفتوگۆدەكەین‌ و كەسێك وەك نوێنەری هەموو كورد دیاریدەكەین بۆ ئەو پۆستە.

زێباری ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هەوڵە سەرەتاییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەستیپێكردوەو گفتوگۆی سیاسی بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێكردوەو لەئایندەیەكی نزیكدا شاندێك دەنێرینە بەغداو گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی لایەنە براوەكان دەكەین.

وتیشی، ناتوانین بڵێین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕازین، چونكە هەڵبژاردنەكە گرفتی زۆر و ساختەكاری تێدابوو، ئەگەر ئەوانە نەبونایە دەنگی زیادترمان دەهێنا.