سەردێر

هاووڵاتییەك، لەسەر كرێی تاكسی دەكوژرێت

خەڵك-

پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای ئاگاداركردنەوەمان لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت هاووڵاتیەك بەناوی (بارزان نصرالله ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاكسیەك لەسەر كرێی گواستنەوە شوفێرەكە گوللـەیەك لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیان لەدەستدەدات و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵدێت.
ئاشكراشیكرد، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بكەری سەرەكی تاوانەكە دەستگیر بكات.