سەردێر

“ئەگەر هەیە ئەمڕۆ دوو دەستگیركراوی بادینان ئازاد بكرێن”

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2021 جارێكی تر پڕۆسەی دادگاییكردنی دوو گیراوی بادینان، مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی بەڕێوەدەچێت.

پارێزەر بەشدار حەسەن لەتیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دادگاییكردنی هەردوو دەستگیركراو مامۆستا (بەدەل بەرواری)و ڕۆژنامەنوس (ئومێد بەڕۆشكی)، لەكاتێكدا پێشتر بەبیانووی نەخۆشی دادوەرەكان و گۆڕانكاڕی لەدەستەی سەرۆكایەتی دادگاكان و چەند بیانوویەكی تر دواخران بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت، پێشبینی و چاوەڕێ دەكرێت ئەگەر دادگاییەكە دوانەخرێت، ئەمڕۆ بڕیاری ئازادكردن بۆ هەردووكیان دەربچێت لەبەرئەوەی هیچ تاوانێكییان لەئەستۆ نییە، بەبەڵگە یان شاهید بسەلمنێرێت كەوا ئەوانە تاوانبارن.