سەردێر

عێراق ژمارەیەكی مەترسیداری مردنی كۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 944 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3205 كەسیش چاكبوونەتەوە و 28 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 514 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 944 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە دهۆك و بەسرە و نەینەوا و بەغدا بوون، كە لە سلێمانی 29 و هەولێر 53 و دهۆك 319 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3205 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 28 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەرێمی كوردستان 19 كەس بوون.

No photo description available.