سەردێر

یەكێتی لە كەركوك 3 كورسی لەدەستدا

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی لە ژمارەیەك پارێزگا بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامەكە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە لە لیستی (هاوپەیمانی كوردستان)ە 3 كورسی بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو لەدەستداوە.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەڕلەمانی عێراقدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای كەركوك بە تەنها بووە خاوەنی 6 كورسی لە كۆی 12 كورسی پارێزگاكە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كەمێك لەمەوبەر ئەنجامە بەراییەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامەكان یەكێتی 3 كورسی (دیلان غەفور، صباح حبیب، گەیلان قادر) كورسییان مسۆگەر كرد و پارتی 2 كورسی (شاخەوان عەبدوڵڵا و نەجوا حەمید) و نەوەی نوێ‌ یەك كورسی (ئومێد محەمەد)-ی یان بەدەستهێناوە.