سەردێر

مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سوپاس بۆ خوا ئەركی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و ئارام

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خوا ئەركی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و ئارام، زۆر سوپاس بۆ گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەكان، چاودێران، كارمەندانی كۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەكان لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و مەرجەعییەتی ئاینی.

ئەمە لەكاتێكدایە ، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی ئامێرەكانی دەنگدان كوژانەوە و بنكەكانی دەنگدان داخراون كۆمسیۆن هیچ وادەیەكی بۆ دەنگدان درێژنەكردەوە .