سەردێر

عیراق ڕووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە

خەڵك-
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عیراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە لە خولی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا كە یارییەكانی لە سعودیە بەڕێدەچن.

یاریی نێوان هەردوو تیپ لە یاریگای میر محەمەد بن فەهد لە شاری دەمامی سعودیە و لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

لەئێستادا هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عیراق لەلایەن میرۆسلاڤ سوكۆب ڕاهێنەری چیكییەوە سەركردایەتی دەكرێت و لە سێ‌ یاریی گروپەكەی خۆی لە سەرەتاوە بە ئەنجامی 1-0 لە هەڵبژاردەی فەلەستینی بردەوە و لە یاریی دووەمدا بە ئەنجامی 2- 0 لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە و لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ هەڵبژاردەی لوبنان یەكسان بوو.