سەردێر

رٍاپۆرتێكی ئەمریكایی: هەڵبژاردنەكەی عیراق كاریگەرییەكی ئیقلیمی گەورەی دەبێت

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕۆژنامەی (بلۆمبێرگ)ەوە بڵاوكرایەوە، هەڵبژاردنی عیراق كاریگەریی ئیقلیمی و سیاسی گەورەی دەبێت.

لە ڕاپۆرتەكەی (بلۆمبێرگ)دا هاتووە”دەنگدان و ئەنجامەكانی كاریگەریی زۆر فراوانترییان دەبێت، بەو پێیەی توانای ئەوەی نابێت ببێتە مایەی كۆدەنگی لە سیاسەتی لەبەریەكهەڵوەشاوەى عیراق سەبارەت بە چارەسەركردنی تەنگژە ناوخۆییەكان”.

(بلۆمبێگ) دەڵێت”كازمی سەرمایەی سیاسی خۆی بۆ نێوەندگیری لە وتوێژەكانی نێوان هێزی شیعەی ئێران و سیستمی شاهانەی سوننی لە شانشینی سعودیە بەگەڕخست و هەوڵیدا ئەو
كۆمپانیا نەوتییە جیهانییانەی چوونە دەرەوەی عیراق بگۆڕێت، ڕێكەوتنێكی وەبەرهێنانیشی بە بەهای 27 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسایی دەستەبەركرد، هەموو ئەمانەش دەكەونە مەترسییەوە گەر كورسییەكی زۆر لە پەرلەمان دەستەبەر نەكات و خولی داهاتوو نەباتەوە”.

هەر لەو بارەیەوە، ریناد مەسنور، بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی عیراق لە چاتام هاوس لە لەندەن دەڵێت”دیپلۆماسی سعودی- ئێرانى بەردەوام بوو بەهۆی دەستوەردانی خودی سەرۆك وەزیرانی عیراق”.

بە وتەی مەنسور”كازمی مێژوویيەكی تایبەتی هەیە لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو وڵات، ئەو هەژموونەشی بەكارهێنا كاتێك بووە سەرۆك وەزیران”.

ریناد مەنسور پێیوایە”لە ئەگەری پاشەكشەكردنی ئەمریكا، سعودیە و ئێران بەپێویستیان زانی دیالۆگێكی ئەمنی دەستپێبكەن، تا بۆشایی دروست نەبێت”.