سەردێر

محەمەد حەكیم: دەنگم بە كاندیدی حزبێكی دیكەدا

خەڵك-

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی كاندیدمان نەبو، دەنگم بە لایەنێكی دیكە دا.

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ئەگەرچی لە بازنەكەمان كاندیدی كۆمەڵ نیە، بەڵام بەشداربووین لە دەنگدان و دەنگماندا بەوەی پێمانوایە لە بەرەی خەڵك دەبێت بۆ داكۆكی لە دین و ژینیان و داكۆكیكار دەبێ لە بەرپاكردنی شەفافیەت و دژایەتی گەندەڵی.

بڕیارەی ئەمڕۆ عێراقییەكان 329 نوێنەر بۆ پەڕلەمان هەڵبژێرن لە هەڵبژاردنێكی پێشوەختەدا كە لەسەر داوای خۆپیشاندەران لە 2019 بڕیاری لێدراوە، كە وادەی ئاسایی خۆی 2022 ە.

ئەمە پێنجهەمین هەڵبژاردنە لە 2003وە.

دانیشتوانی عێراق 4.2 ملیۆن كەسە، 60%ی لە خوار 25 ساڵیەوەن، ژمارەی دەنگدەران لەم هەڵبژاردنە 25 ملیۆن كەسە لە 83 بازنەی هەڵبژاردن لە 8273 سندووقی دەنگدان.

لە كۆی 329 كورسی 83 كورسی نوێنەرایەتی ژنان دەكەن لەگەڵ 9 كورسی بۆ كەمینەكان، ژمارەی پاڵێوراون 3240 كاندیدە، 950یان ژنن، 789 سەربەخۆن.

تا ئێستا حزبە نەریتییەكان هەژموونیان بەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا كردووە كە لە 2019 لە دژی ئەم حیزبانە بڕیاری ئەم هەڵبژاردنە درا.

رەوتی سەدر بەهێزترین بنكەی جەماوەری هەیە، گرووپ و لایەنگرەكانی ئێران دووهەم گەورە گرووپن، دەوڵەتی یاسا و رەوتی حیكمە و بەرەی نەسر چەند گرووپێكی دیكەی شیعەن.

گرووپەكانی سەر محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرمایەداری ناسراو دوو گرووپی ركابەری ناوچە سوونییەكانیان.

لە هەرێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو حیزبی ركابەری یەكدین، لەگەڵ هێندێك حیزبی دیكەدا كە بەشداری هەڵبژاردنەكان.