سەردێر

بەوێنە، شێوازیی دەنگدانی كازمی جیاواز بوو

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتی پرۆسەی دەنگداندا لە یەكێك لە وێستگەكانی دەنگدان لە بەغدا پایتەخت دەركەوت.

بەپێی وێنەكان كە لە میدیا عیراقییەكاندا بڵاوكرایەوە، كازمی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی ڕۆیشتووە بۆ دەنگدان لە یەكێك لە وێستگەكانی شاری بەغدا و ڕێگەی بە پۆلیس داوە پشكنینی بۆ بكات، ئەم هەڵسوكەوتەش بە بێ‌ پێشینە و جیاواز دادەنرێت و تەنیا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر هەڵسوكەوتی وەهای لێی بەدیكراوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2021، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد و پرۆسەكەش بە چاودێرییەكی نێودەوڵەتی بێ‌ پێشینە بەڕێوەدەچێت.