سەردێر

پێویستە ئەوانەی دەچنە بەغدا مافی كورد بەدەست بێنن، نەك بپاڕێنەوە

خەڵك
چاودێرێكی هەڵبژاردن دەڵێت، هیوادارین ئەوانەی دەچنە بەغدا دەست لەسەر سنگ دانەنێن و نەپاڕێنەوە بۆ مافەكانی كورد و جێبەجێكردنی دەستوور، بەڵكو پەنجە لەچاویان بنێن و بڵێن دەبێت مافی ئێمەی كورد بدەن.

مومتاز حەیدەری، ڕۆژنامەنوس و چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەنگدان پڕۆسەیەكی شارستانییە و تا ئێستا بە هێمنی بەڕێوە دەچێت، بەڵام بە لاروازی و سستی دەڕوات.

وتیشی، گرنگ ئەوەیە هاووڵاتییان بەشداری پڕۆسەكە بكەن كە ئەوە خاڵێكی وەرچەرخانە و هەڵبژاردنەكە ئەنجامی باشی دەبێت.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هاووڵاتییان ئازادانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن نەك لە بەرژەوەندی لایەنەكان بەڵكو بە ویستی خۆیان دەنگ بدەن.

لە كۆتاییی وتەكانیدا مومتاز حەیدەری وتی، هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە خێری بۆ كورد تێدابێت و ئەوانەی دەچنە بەغدا دەست لەسەر سنگ دانەنێن و نەپاڕێنەوە بۆ مافەكانی كورد و جێبەجێكردنی دەستوور، بەڵكو پەنجە لەچاویان بنێن و بڵێن دەبێت مافی ئێمەی كورد بدەن.