سەردێر

پارتی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن ناتوانێت هیچ بكات.

فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای دەنگدانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنی 10 هەزار دەنگدەر لە شەنگال دەنگیان نەداوە و پێموایە بەشێكی كێشەكان بەرنامە بۆ داڕێژراوە و داواشی لە هاووڵاتیان كرد بەشداری دەنگدان بكەن.
وتیشی”پارتی بەردەوام ئامادە بووە بۆ یەكڕیزی”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار، فازیل میرانی ئاشكرایكرد، زۆرینەی پێكهاتەی شیعە لەسەر سەرۆكی حكومەت ڕێكەوتوون، سوونەكانیش لەسەر پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان ڕێكەوتوون، كوردیش دەبێت لەسەر سەرۆك كۆمار ڕێكبەوێت.

جەختی لەوەش كردەوە، ناكرێت مەرج لەسەر كەس دابنێیت و مەرجیش خەڵكیت قبوڵ نەبێت، پێَویستە ئێمەی كوردیش بە گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بگەینە ڕێكەوتن.