سەردێر

ڕێواز فایەق: گۆڕانكاری گەورە لە نەخشەی سیاسی عێراق ڕوونادات

خەڵك-

سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆرانكاری گەورە لە عێراق دروست نابێت.

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان دوای دەنگدانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان هەرێم و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكەم بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بكەن بە مەبەستی هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ ئەوەی كاریگەریان هەبێت لە درووستكردنی كابینەی داهاتووی عێراق.

وتیشی”لە هەموو شتێك گرنگتر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە كە دەرنەچووە، بەڵام بەپێی ڕاپرسییەكان گۆڕانكاری زۆر گەورە لە نەخشەی سیاسی عێراق ڕوونادات”.
ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت گۆڕانكاری دروست نابێت، بەڵام بۆ كوردستانیان گرنگە بە یەكریزی بچنە بەغدا بۆ بەدەستهێنانی شایستەكانی هەرێم، چونكە دواجار خاڵی هاوبەشی هەمووان بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە كە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە.