سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر پڕۆسەی دەنگدان لە سلێمانی

خەڵك-

لە سنووری پارێزگای سلێمانی كە پێنج بازنەیە، یەك میلیۆن و ۲۹٥ هەزار ۲٤٤ دەنگدەر هەیە و ٥۰۳ ناوەندی دەنگدان هەیە كە ۲۹٦۹ وێستگە لەخۆ دەگرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ۱۷ هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن سەرقاڵی راپەڕاندنی كارەكانی دەنگدانن و ۲۰ ڕێكخراو چاودێری دەكەن ٥ ڕێكخراویان نێودەوڵەتین لەوانە یونامی، كۆمكاری عەرەبی، یەكێتی ئەوروپا و بەكارتی دەنگدانی تازە و كۆن دەنگدەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ۲٤ كاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی لەگەڵ دەنگدانی تایبەتدا ئەنجامی سەرەتایی ڕادەگەیەنرێت و سێ قوتابخانە تایبەتە بە ڕاگەیاندنەكان شەهید جەمال تاهیری كچان، پەیمانگەی كۆمپیوتەر، سۆلاڤ.