سەردێر

سبەینێ فڕۆكە ئاسمانی عێراق و هەرێم دەتەنێت

خەڵك-

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕایدەگەیەنێت، بۆ چاودێریكرنی پڕۆسەی دەنگدان فڕۆكە بە ئاسمانی شارەكانی عێراق دەسوڕێنەوە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ یەك شەممە 10ی 10ی 2021 فڕۆكەی هێزی ئاسمانیەكان بەسەر ئاسمانی ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق و كوردستان دەفڕن.

وتیشی”فڕۆكەكان دەنگێكی بەرزیان دەبێت، ئەمەش بەمەبەستی چاودێری پڕۆسەی دەنگدانە و هاووڵاتیان ترسیان لەو دەنگانە نەبێت”.

سبەینێ یەك شەممە دەنگدانی گشتی لە عێراق ئەنجام دەدرێت، دوێنی هەینیش دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدرا و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش ئاشكرایكرد، دەنگدانی تابیەت و گشتی پێكەوە ئاشكرا دەكرێن.