سەردێر

دەربارەی پسووڵەی نەوت ئاگاداری هاووڵاتیان دەكرێتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوە لە قەزای شارەزوور ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە، كە مامەڵەی پسووڵەی نەوتیان كردووە، سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە، كە لەماوەی ڕابردوودا مامەڵەی پڕكردنەوەی كارتی نەوتیان كردوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بەشی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كارتەكانیان تەواو بووە بڵاودەكەینەوە.

هاووڵاتیان لە دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری پسووڵەی وەرگرتنی نەوت-یان پێ‌ دەدرێت و بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمیش بڕیارە بۆ ئەمساڵ هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی سپی پێ‌ بدرێت.