سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 2 كەس بریندار دەبن

خەڵك-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ناوشاری كەلار و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی) ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری كەلار ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (میتسیوبۆشی گلاند) و ماتوڕسكیلێك ڕوویدا و لە ئەنجامدا لێخوری ماتۆڕسكیلەكە و سەرنشینێكی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون.

ئاشكراشی كردووە، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی كراوە.

May be an image of motorcycle and roadMay be an image of motorcycle and outdoors