سەردێر

كۆمسیۆن ئاماری بەرایی ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتی بڵاوكردەوە

خەڵك
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە باشی بەڕێوەچووە، پلانەكەیان بۆ پرۆسەكە سەركەوتووە بووە، ئامارێكی بەڕایی ڕێژی بەشداری دەنگدانی تایبەتی بڵاوكردەوە، سلێمانی لە ریزبەندی یەكەمدایە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ڕێژەی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عیراق %69 بووە و لە پارێزگای سلێمانی %78 بەشداری كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە پارێزگای هەولێر 75% و پارێزگای دهۆك 69% و پارێزگای كەركوك 62% و پارێزگای نەینەوا 70% و پارێزگای سەڵاحەدین 70% بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كراوە .

هاوكات جومانە غەلاوی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكردووە، كە دەنگدانی تایبەت سەركەوتوو بـووە.ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە