سەردێر

كۆمسیۆن: ئەنجامی دەنگدان بەدەست دەژمێردرێنەوە

خەڵك-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی دەنگدانی بەشێك لەوێستگەكان بەدەست دەژمێردرێنەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەهەر بنكەیەكی دەنگداندا ئەنجامی دەنگدانی یەك وێستگە بەدەست دەژمێردرێتەوە، ئەوەش بەئامانجی ڕەوینەوەی گومانی ئەو لایەنانەیە كە گومانیان لەدروستی سیستەمی هەژماركردنی ئەلیكترۆنی كۆمسیۆن هەیە.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر جیاوازی دەنگەكان لەنێوان سیستەمی هەژماركردنی ئەلیكترۆنی و هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست لەوێستگەیەكدا زیاتر بوو لە 5%، ئەوكاتە ئەنجامی وێستگەكانی دیكەی هەمان بنكەش بەدەست دەژمێردرێنەوە و ئەنجامی هەژماركردنەوەی بەدەست پەسەند دەكرێت.