سەردێر

پاسێكی سەربازی وەرگەڕا و 29 پۆلیس بوونە قوربانی

خەڵك-

دوای گەڕانەوەیان لە دەنگدان لە شاری كەركوك، لە سەر ڕێگای حەویجە پاسێكی سەربازی دوای پێكدادانی بە بارهەڵگرێكدا  وەرگەڕا و بەهۆیەوە 29 پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون و گیانیان لەدەستدا.

مەروان عانی، بەرپرسی فەرمانگەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی پۆلیسی كەركوك ڕاگەیاندووە، كەمێك لەمەوپێش لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان كەركوك – حەویجە و لە نزیك یەكتربڕی ڕیاز ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی ڕووداوەكەوە 29 پۆلیسی لیوای 18ی فیرقەی 5 بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە.

ئاشكراشی كردووە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە ئەو پۆلیسانە لە بنكەكانی دەنگدانەوە گەڕاونەتەوە بۆ بارەگای لیوا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، لەو ڕووداوەدا 3 پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و 26 كەسیان بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە.

May be an image of outdoorsMay be an image of 1 person, standing and outdoorsMay be an image of one or more people and outdoors