سەردێر

شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەۆپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاریگەری شەپۆلە بارانبارینەكەی ١٤ی ئەم مانگە بەدواوە، كە دەكەوێتەوە كۆتایی ھەفتەی ئایندە نزیكە لەجێگیربوونەوە و تا ئێستا لە زۆرینەی مۆدێلەكانی كەشوھەواوە دەردەكەوێت بەشێوەیەكی لاواز بۆ ناوچە نزمەكان و مامناوەند لەناوچە شاخاوییەكاندا.

ڕاشیگەیاند، شەپۆلەكە خۆی لە نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی ھەردوو دەریای ناوەراست – سووردا ئەبینێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا زیاتر نزیك ببینەوە پێشبینیەكان دروستتر ئەبن، بۆیە چاودێری دۆخەكە ئەكەین و لە زانیاری نوێ و دواین گۆڕانكاریەكان پشتیوان بەخودا هاووڵاتیان ئاگادار ئەكەینەوە.