سەردێر

سالار مەحمود: تەنیا هەڵبژاردن بژاردەی گۆڕانكارییە

خەڵك

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت: ئەم قۆناغەش هەر هەڵبژاردن بژاردەیە.
سالار مەحمود چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: هەمووان لەچاوەڕوانی هەڵبژاردنێكی پاكین دوایین ساتەكانی بانگەشەیەكی سەقامگیر و تا ڕادەیەك مەدەنی بەڕێ دەكەین. بەبەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو كەمترین زمانی زبر و ناوزڕاندن لە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوویدا.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشدا، كاندیدەكان رووبەڕووی تەشهیر و بەریەككەوتنی ئابڕووبەرانە نەبوونەوە. گوتارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن نەرم بوو. هاووڵاتیان ناڕەحەت نەكران بە هۆڕن لێدان و تەقەكردن و شەڕە پەڕۆ. هەموو لایەنەكان و كاندیدەكان دەرفەتی بانگەشەیان هەبوو.

ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت: بەهیوای سەركەوتنی پڕۆسەكە بەبەشداریكردنێكی كاریگەری هاووڵاتیان. گۆڕانكاری لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە خاو و كەم دیار و دوور مەودایە. بەڵام ئەم قۆناغەش هەر هەڵبژاردن بژاردەیە.

سالار مەحمود داواكاریشە لەكاتی ئەنجامی پڕۆسەكە تەقە نەكرێت و هەوادارانی لایەنەكان بە ناشارستانی گوزارشت لە هەستیان نەكەن.